لیژنەی چاودێری بەرهەمی نەوت كۆدەبێتەوە<br>بڕیارێكی سعودیە جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

لیژنەی چاودێری بەرهەمی نەوت كۆدەبێتەوە
بڕیارێكی سعودیە جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

لیژنەی چاودێری بەرهەمی نەوت كۆدەبێتەوە<br>بڕیارێكی سعودیە جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بڕیاری سعودیە بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ وڵاتانی ئاسیا، جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە، هاوكات بڕیارە لیژنەی چاودێری بەرهەمهێنانی نەوت كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێك هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 40 سەنتی چووە سەر و نەوتی خاوی ئەمریكی-ش 38 سەنت نرخەكەی بەرزبووەوە، بەو پێیەش نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە ئێستادا لە بازاڕەكانی جیهان بۆتە 54 دۆلار و 4 سەنت و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بۆتە 51 دۆلار و 20 سەنت.

شارەزایان و بازرگانانی نەوت هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكە بۆ دەنگۆی بڕیارێكی سعودیە دەگێڕنەوە سەبارەت بە كەمركدنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی ئاسیا و بەتایبەتیش هندستان و مالیزیا، بە بەراورد بەو بڕەی گرێبەستی لەسەر كردووە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، لیژنەی چاودێری بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بەنیازە لە 21 و 22ی ئەم مانگە كۆببێتەوە بۆ زانینی ئاستی پابەندی وڵاتان بەو ڕێكەوتنەی ئەنجامیان داوە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم، هاوكات ڕوسیا بڕیاریداوە لە ڕێگەی ئەلیسكەندەر نۆڤاك، وەزیری وزەی ڕوسیاوە بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بكات.

7 رۆژ پێش ئێستا
262 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved