دوو منداڵەكەی عەلی حەمەساڵح لە بازگەی پردێ‌ باسی چیان كرد؟

دوو منداڵەكەی عەلی حەمەساڵح لە بازگەی پردێ‌ باسی چیان كرد؟

دوو منداڵەكەی عەلی حەمەساڵح لە بازگەی پردێ‌ باسی چیان كرد؟


خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، كە شەوی ڕابردوو لە "بازگەی پردێ‌ لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگری لێكرا لەگەڵ سۆران عومەر، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی كۆمەڵ بچنە هەولێر" باسی دەمەتەقێی نێوان دوو منداڵەكەی دەكات لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا لەو كاتەی "چەكدارەكان میلی تفەنگیان هێنایەوە".

عەلی حەمەساڵح باسی دەمەتەقێی مناڵەكانی بە ناوەكانی "ڕاڤین و ڕۆڤان" دەكات و دەڵێت: "ڕاڤین (٧ساڵ) بە ڕۆڤان (٥ساڵ)ی وت: ڕۆڤان سەردانەوێنە با فیشەك لێتنەدات" و وتیشی، "بەردەوام پرسیاریان دەكرد بابە ئەوە چیە بۆ ناهێڵن بڕۆین! ئێستاشی لەگەڵ بێت وەڵامم نەدانەوە، چونكە نە تێدەگەن نەدەمەوێت تێبگەن".

ئەمشەو لە بازگەكە راڤین چی بە ڕۆڤان وت؟

كاتێك ژمارەیەكی زۆر چەكدار میلی تەفنگیان هێنایەوە لە ئۆتۆمبیلەكەی كاك سۆران و چەند چەكدارێكیش هاتنە بەردەم ئۆتۆتۆمبیلەكەی من بۆ ئەوەی دانەبەزم، ڕاڤین (٧ساڵ) بە ڕۆڤان (٥ساڵ)ی وت: ڕۆڤان سەردانەوێنە با فیشەك لێتنەدات!!!
بەردەوام پرسیاریان دەكرد بابە ئەوە چیە بۆ ناهێڵن بڕۆین! ئێستاشی لەگەڵ بێت وەڵامم نەدانەوە، چونكە نە تێدەگەن نەدەمەوێت تێبگەن.
ئەمە یەكەمین جار نییە باری دەروونی منداڵەكانم تێكبدەن، ئەو كاتەش هەڵیان كوتیایە سەر ماڵ خەزورم (خێزان و منداڵی من لەوی بوون) و ٢٥ فیشەكیان پێوەنان وكەسێكیان برینداركرد و كەس نەگیرا، تاماوەیەكی زۆر دۆخی دەروونی منداڵەكان تێكچووبون.

7 رۆژ پێش ئێستا
42138 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved