پەرلەمانتارێكی پارتی ئیدانەی ڕێگری لە سۆران عومەر و عەلی حەمەساڵح دەكات

پەرلەمانتارێكی پارتی ئیدانەی ڕێگری لە سۆران عومەر و عەلی حەمەساڵح دەكات

پەرلەمانتارێكی پارتی ئیدانەی ڕێگری لە سۆران عومەر و عەلی حەمەساڵح دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لەبەرامبەر دوو هاوپیشەم لە بازگەی پردێ كرا ڕوخسارێكی زۆر ناشارستانی پێوە دیارە و سنوردار كردنی ژیانی شەخسیە، دەشڵێت: "هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانە و تاپۆكەی لەسەر هیچ لایەنێكمان نیە بە تەنیا".

ئاری هەرسین ؛سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان؛ لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بە توندی ڕێگریكردن لە هەردوو پارلەمانتار سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح دوێنێ ئێوارە لە بازگەی پردێ مەحكوم دەكەم.

دەشڵێت: "هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانە و تاپۆكەی لەسەر هیچ لایەنێكمان نیە بە تەنیا ئەم كردەوەیە ڕوخسارێكی زۆر ناشارستانی پێوە دیارە و سنوردار كردنی ژیانی شەخسیە".

ڕاشیگەیاندووە، ئەم كارەی لەو بازگەیە كراوە بۆ ناشرینكردنی ڕوی گەشی كارمەندانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، كە بە شەو و بەڕۆژ و بە سەرما و گەرما پارێزەری ئاسایشی سەر و ماڵی هاوڵاتیانن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دواجار كارمەندی ئەمنی خاوەن ئەزمون و توانای جیاكردنەوەی ئەندام پارلەمان و پیاو خراپ و تیرۆریستی هەیە لە یەكتر، كە بەداخەوە لەم حاڵەتەدا لەوە ناچێت.

لە كۆتایدا ئاری هەرسین ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەی پێویست لەسەر ئەم ڕوداوە نەخوازراوە بكەن و هەر كارمەندێكیش، كە لەم سەرپێچیەوە گلابێت ڕوبەڕوی دادگا بكرێتەوە.


چ.چ

7 رۆژ پێش ئێستا
275 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved