وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو "تۆمەتانەی" كانتۆنی جەزیرە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕەتدەكاتەوە، كە "داویەتیە پاڵ حكومەتی هەرێم" سەبارەت بەوەی چەند فڕۆكەیەك لە هەرێمی كوردستانەوە ناوچەیەكی كانتۆنەكەی بۆردومان كردبێت.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دیارە جەماعەتی بەناو كانتۆنی جزیرە خەونیان بینیوە، ئەگینا كوا بنكەی سەربازیی ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان هەیە؟! بەڵام دیارە ئەوانە سەریان لێشێواوە!".

دەقی ڕوونكردنەوەكە:
دوێنێ لە بەیاننامەیەكدا كە به ‌ناوی دەستەی بەرگری و پاراستنی خۆیی، سەر بەوەی پەیەدە ناوی كانتۆنی جزیرەی لێناوە، بڵاو كراوەتەوە و ئەو تۆمەتە دەداتە پاڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوایە ڕۆژی سێی ئەم مانگە چەند فڕۆكەیەكی جەنگی لە بنكەیەكی سەربازیی ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان هەڵساون و ناوچەی تل عەلۆی سەر بە جزیرەیان بۆمباران كردووە!

لەگەڵ ڕەتكردنەوەی ورد و دروشتی ئەو بەیاننامەیە كە تەنیا مایەی پێكەنینە و نیشاندەری ڕاددەی نەخۆشیی نووسەركانیەتی، دەڵێین: دیارە جەماعەتی بەناو كانتۆنی جزیرە خەونیان بینیوە، ئەگینا كوا بنكەی سەربازیی ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان هەیە؟! بەڵام دیارە ئەوانە سەریان لێشێواوە!.

سەفین دزەیی
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
11/1/2017

5 رۆژ پێش ئێستا
580 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved