وەزیری تەندروستی بانگهێشتی پەرلەمانی عیراق دەكرێت

وەزیری تەندروستی بانگهێشتی پەرلەمانی عیراق دەكرێت

وەزیری تەندروستی بانگهێشتی پەرلەمانی عیراق دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە دابینكردنی پێداویستیە پزیشكیەكانی ئەو ناوچانەی تازە ئازاد كراون، وەزیری تەندروستی عیراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.

قەتیبە جبوری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عیراق بۆ (سۆمەریە نیوز) ئاشكرای كردووە، كە ئەمڕۆ لیژنەكەیان كۆبۆتەوە و بڕیاریداوە بە بانگهێشتكردنی عەدیلە حەمود، وەزیری تەندروستی و سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگا ئازادكراوەكان و بەڕێوەبەرانی تەندروستی لە نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین بۆ پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو ئەو بەرپرسانە دەهێنرێنە پەرلەمان و گفتوگۆ سەبارەت بە دابینكردنی پێداویستیە پزیشكیەكانی ئەو ناوچانەی تازە ئازاد كراون دەكرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا هەموو كارمەندانی پزیشكی ناوچە ئازادكراوەكان پەیوەندی بە فەرمانگەكانیانەوە بكەنەوە و دەست بە دەوام بكەنەوە.

7 رۆژ پێش ئێستا
159 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved