فراكسیۆنەكانی گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزوتنەوە رێگری لە پەرلەمانتاران شەرمەزار دەكەن

فراكسیۆنەكانی گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزوتنەوە رێگری لە پەرلەمانتاران شەرمەزار دەكەن

فراكسیۆنەكانی گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزوتنەوە رێگری لە پەرلەمانتاران شەرمەزار دەكەن

خەلك- نزار جەزا
فراكسیۆنەكانی گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی لە روونكردنەوەیەكی هاوبەشدا رێگری لە پەرلەمانتاران سۆران عومەر و عەلی حەمەساڵح لە بازگەی پردێ شەرمەزار دەكەن.
  
لەو روونكردنەوەیەدا ئەو فراكسیۆنانە داوا دەكەن، لایەنی پەیوەندیدار داوای لێبووردن لەو دوو پەرلەمانتارە بكات و بەڵێنی دووبارەنەبوونەوەشی بدات.

دەقی روونكردنەوەكە:
رونكردنەوەیەك           لەسەر ڕێگری كردن لە پەڕلەمانتاران سۆران عومەرو عەلی حەمەصاڵح

بەداخەوە شەوی سێ شەممە ١٠/١/٢٠١٧ لەبازگەی پردی لە شاری هەولێر ڕێگری كرا لەدوو پەڕلەمانتاری كوردستان، پاش ئەوەی بەفەرمانی حزبی ڕێ لەسەرۆكی پەڕلەمان گیرا لەهەمان بازگە كەتا ئێستا ئەم برینە ساڕێژ نەكراوە برینێكی تریشیان خستە جەستەی پەڕلەمانی كوردستان بەبێ ڕێزی كردن بە دوو پەڕلەمانتاری كوردستان لە فڕاكسیۆنی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی.
ئێمە لەفراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەتوندی ئەم كارە ئیدانە  دەكەین ئەمە لەكاتێك دایە كە لایەنەسیاسیەكان دەست بەدانیشتن دەكەنەوه بۆ چارەسەر كردنی ئەم بارە نالەبارەی كوردستان.
لەكاتێكدا ئەندامی پەرلەمان مافی یاسایی خۆی هەیە و پارێزبەندی بەیاسا رێكخراوە و نابێت بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دا بكرێت.
بۆیە داواكارین لایەنی پەیوەنددار رونكردنەوە بدات و پۆزش بۆ دوو پەرلەمانتارەكە بهێنێتەوەو بەڵێنی دوبارە نەبونەوەی بدات.

فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان
1-فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
 2- فركسیۆنی گۆڕان
3-فراكسیۆنی یەكگرتوو
4-فراكسیۆنی  بزوتنەوەی ئیسلامی

پێش 2 هەفتە
224 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved