ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە<BR> سبەینێ‌ پرسی دابەشكردنی موچە و پاشەكەوتی موچە تاوتوێدەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
سبەینێ‌ پرسی دابەشكردنی موچە و پاشەكەوتی موچە تاوتوێدەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە<BR> سبەینێ‌ پرسی دابەشكردنی موچە و پاشەكەوتی موچە تاوتوێدەكرێت


خەڵك ــ بەهمەن محەمەد

وەزیری هەرێم بۆ كار‌وباری ژینگە ڕایدەگەیەنێت: بریار وایە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سبەینێ پێنج شەممە كۆببێتەوە و پرسی موچە و ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

عەبدولرەحمان عەبدولرەحیم وەزیری هەرێم بۆ كار‌وباری ژینگە، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كۆبونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی موچە دەخوێنرێتەوە و باس لە بابەتی دابەشكردنی مووچە دەكات، هەروەها ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان پێشكەش دەكرێت.

وتیشی "تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە باس لە ئەو كۆبوونەوەیە دەكرێت كە لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامیان دا".

لەبارەی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچەوە وتی "لیژنەی ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەكان ڕاپۆرتی ساڵی 2016 یان ئامادەكردووە، لەبارەی ساڵی 2017 ەوە دوای ئامادەكرنی ڕاپۆرتێكی دیكە گفتوگۆ لەبارەیەوە دەكرێت".

پێش 1 هەفتە
862 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved