كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ و نێچیرڤان بارزانی دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ و نێچیرڤان بارزانی دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ و نێچیرڤان بارزانی دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

  كۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی هەرێم و پرسی سێ سەرۆكایەتییەكە لە هەولێر دەستیپێكرد.

بەپێی میدیا فەڕمییەكانی یەكێتی، وەفدەكەی یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكایەتی دەكات و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی وەفدەكەی پارتی دەكات.

 خولی نوێی دانوستانەكانی نێوان لایەنەكانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووبارە دەستپێدەكاتەوە و بە پێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فەڕمی یەكێتی،  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  پرۆژەی بۆ گفتوگۆكردن و چارەسەركردنی پرسی هەر سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان هەیە و بەهەمان شێوەش پارتی دیموكراتیش پرۆژەی خۆی بۆ كۆبوونەوەكە پێیە.

  وەفدەكەی یەكێتی پێكهاتووە لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی، مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، قادر حەمەجان، سەعدی ئەحمەد پیرە و زرگار عەلی.

 هەروەها وەفدەكەی پارتیش پێكهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی، فازل میرانی، عیزەدین بەرواری، ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد و هۆشیار زێباری. 

5 رۆژ پێش ئێستا
223 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved