دوایین گوتاری ئۆباما: دژی جیاكارین لەگەڵ موسڵمانەكانی ئەمریكا

دوایین گوتاری ئۆباما: دژی جیاكارین لەگەڵ موسڵمانەكانی ئەمریكا

دوایین گوتاری ئۆباما: دژی جیاكارین لەگەڵ موسڵمانەكانی ئەمریكا

خەڵك- ئامەد حەسەن

  شەوی سێ‌ شەممە باراك ئۆباما سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئەمریكا دوایین گوتاری خۆی لە شیكاگۆ پێشكەش كرد.

بڕیارە رۆژی 21ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بە فەڕمی دەسەڵاتەكانی سەرۆك وەربگرێت.

ئۆباما رایگەیاند، هیچ رێكخراوێكی تیرۆرستی لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا نەیتوانیوە هێرشبكاتە سەر ئەمریكا، هیچ كەسێك نەیتوانیوە هەڕەشە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكات، كە بە ئاشتی دەژیێت.

هاوكات ئۆباما وتی "من دژی جیاكاریم لە دژی مسوڵمانەكانی ئەمریكا، ناشكرێت ئێمە لەم شەڕە لە پێناو فراوانكردنی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و مافەكانی ژندا پاشەكشە بكەین".

راشیگەیاند، شەڕ لە دژی شۆڤێنیەت شەڕە لە دژی دیكاتۆریەت، ئەم ئیدارەی ئەمریكاش سەركەوتنی بەدەستهێناوە لە شەڕی تیرۆر، لە گرنگترینیان كوشتنی ئوسامە بن لادن سەركردەی قاعیدە.

11/01/2017
179 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved