لە خانەقین حەشدی شەعبی دروستدەكرێت

لە خانەقین حەشدی شەعبی دروستدەكرێت

لە خانەقین حەشدی شەعبی دروستدەكرێت


خەڵك ــ بەشی هەواڵ 

  بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ڕایدەگەیەنێت: حەشدی شەعبی فەوجێكی هێناوەتە نزیك خانەقین، هەڵبەتە ئامانجیان ئەوەیە خەڵكی خانەقین لە نێو ئەو فەوجەدا دابمەزرێنن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین  بە ماڵپەڕی فەڕمیی حزبەكەی  راگەیاند، فەوجەكەی حەشدی شەعبی پێشووتر لە ئیمام وەیس بووە، ئێستا بۆیە بردراوەتە نزیك خانەقین تا خەڵكی خانەقین لەنێو فەوجەدا دابمەزرێنن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وتیشی " ئامری فەوجەكە كوردە و ناوی (كامەران دەلۆ)ـیە، خەڵكی خانەقینە و هەر لە خۆیەوە بڕیاری نەداوە ئەو فەوجە لە نزیك خانەقین بێ، ڕەنگە ئەمە خەڵكانێك هەبن كە كارئاسانیان بۆ كردبێ، چونكە ناكرێ لە نێو ئەو هەموو پێشمەرگەیە بتوانرێ فەوجێك وا بەئاسانی لە نزیك خانەقین جێگیر بكرێ و رێگەی پێبدرێ.''

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕوونیشیكردەوە، پێشووتر شوێن بۆ ئەو فەوجە دیاری كرابوو و دەستەڵاتی ئەوەی نەبووە كە فەوج لە نزیك خانەقین دابنرێ، بەڵام ئێستا وا فەوجەكە هاتووە و جێگیر كراوە .

5 رۆژ پێش ئێستا
158 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved