توركیا گۆڕانكاری لە دەستوردا دەكات

توركیا گۆڕانكاری لە دەستوردا دەكات

توركیا گۆڕانكاری لە دەستوردا دەكات


خەڵك ــ بەشی هەواڵ 

بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای گۆڕانكاری دەستووری توركیا چووە قۆناغێكی دیكەوە و دەستپێكردنی تاوتوێی مادەكانی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا.

لەدەنگدانێكی نھێنیدا سەبارەت بە دەستپێكردنی تاوتوێی مادەكانی پڕۆژەیاساكە، ٤٨٠ ئەندامی پەرلەمان دەنگیاندا سەرەنجام بە ٣٣٨ دەنگ پەسەندكرا و پڕۆژەیاساكە چووە قۆناغێكی دیكەوە ١٣٤ لەو پەرلەمانتارانە پڕۆژەیاساكەیان رەتكردەوە.

 دوو لە دەنگەكان دەنگی بێلایەنانە و پێنج لە دەنگەكانیش سپی بوون.

دواتر یەكەم مادەی پڕۆژەیاساكە خوێنرایەوە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا  دانیشتنەكەی بۆ ئەمڕۆ كاتژمێر ٣ـی پاش نیوەڕۆ بەكاتی ناوخۆی توركیا دواخست.

پێش 1 هەفتە
153 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved