بە دەیان ملیۆن دۆلار چەكدارەكانی داعش مامەڵەیان پێوەدەكرێت<BR> فرۆشتن و كڕینی چەكدارەكانی داعش دەستیپێكرد

بە دەیان ملیۆن دۆلار چەكدارەكانی داعش مامەڵەیان پێوەدەكرێت
فرۆشتن و كڕینی چەكدارەكانی داعش دەستیپێكرد

بە دەیان ملیۆن دۆلار چەكدارەكانی داعش مامەڵەیان پێوەدەكرێت<BR> فرۆشتن و كڕینی چەكدارەكانی داعش دەستیپێكرد


خەڵك- ئامەد حەسەن
  
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی رۆڵێكی گەورەی هەیە لە بازرگانیكردن و بەقاچاخبردنی مرۆڤەوە لە سووریا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، بەڵام ئێستا مامەڵە بە چەكدارەكانی خۆیەوە دەكرێت و بە پارەیەكی زۆر كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت.

ئەو چەكدارانەی داعش كە خوازیاری جێهێشتنی رێكخراوەكەیانن، یەكێك لە ئامانج و سەرچاوەی قازانجی گەورەن بۆ قاچاخچییەكانی مرۆڤ و كۆمەڵە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، كە هەندێكیان لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن.

ئەبو یەزن چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سووریایە، هەندێ چەكداری دەوڵەتی ئیسلامی گواستووەتەوە بۆ ناوچەكانی بن دەستی ئۆپۆزسیۆن، بۆ رۆژنامەی (فایننشاڵ تایمز) دەڵێـت "سەرجەم كۆمەڵە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بازرگانی بە چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە دەكەن".

پێش ئەوە، دەوڵەتی ئیسلامی بازرگانیكردنی بە مرۆڤەوە كۆنترۆڵكردبوو لە ساڵەكانی 2013 و 2014 و كۆمەڵە چەكدارەكان، رفێندراوەكانیان دەفرۆشت بە دەوڵەتی ئیسلامی بە تایبەت رۆژنامەنووسان.

لەگەڵ تێپەڕینی كات و لە دەستدانی زۆرێك لە ناوچەكانیان رەوشەكە، بۆ دەوڵەتی ئیسلامی پێچەوانە بووەوە.

ئێستا چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی، بڕەپارەیەكی زۆر دەدەن بە قاچاخییەكان بۆ گواستنەوە و دوورخستنەوەیان لە ناوچەكانی بن دەستی دەوڵەتی ئیسلامی.

رێگایەك بۆ دەستكەوتنی قازانجێكی زۆر بۆ قاچاخچییەكان دەستگیركردنی چەكدارە بیانییەكانە، كە پارەیەكی زۆر وەردەگرن بۆ رادەستكردنەوەیان بە حكومەتەكانیان، ئەم چەكدارانە لەلایەن حكومەتەكانیانەوە داواكراون و بەدوایاندا دەگەڕێن.

بە پێی سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆن، وڵاتانی كەنداو بە ملیۆنان دۆلار دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەكانیان، كە لە ریزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی دان.

بە پێی چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن، بۆ گەیاندنی چەكدارێك بە توركیا 10 ملیۆن دۆلار وەرگیراوە و هەندێ وڵاتیش پشت دەبەستن بە ناسنامەی چەكدارەكەی دەوڵەتی ئیسلامی، كە هەندێكجار بڕەكەی دەگاتە 50 ملیۆن دۆلار بۆ یەك چەكدار.

هەروەها سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن، زۆرینەی ئەو چەكدارانەی لە دەوڵەتی ئیسلامی جیادەبنەوە، خوازیاری گەیشتنن بە شاری ئیدلب و پەیوەیست بوون بە كۆمەڵەكانی سەر بە رێكخراوی قاعیدە.

پێش 1 هەفتە
1949 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved