ئەو رۆژنامەنووسەی هەواڵی جەنگی جیهانی دووەمی راگەیاند كۆچی دوایی كرد

ئەو رۆژنامەنووسەی هەواڵی جەنگی جیهانی دووەمی راگەیاند كۆچی دوایی كرد

ئەو رۆژنامەنووسەی هەواڵی جەنگی جیهانی دووەمی راگەیاند كۆچی دوایی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ


كلێر هۆلینگۆرس ئەو خانمە رۆژنامەنووسەی بۆ یەكەمجار هەواڵی راگەیاندنی جەنگی جیهانی دووەمی بڵاوكردەوە، كۆچی دوایی كرد.


لە مانگی ئابی 1939 ئەو پەیامنێرە (ئەوكات تەمەنی 27 ساڵ بوو)، بە تەنیا چووە سەر سنوورەكانی ئەڵمانیاو كاروانی تانك‌و زریپۆشەكانی ئەڵمانیای بینی كە بۆ داگیركردنی پۆڵەندا دەڕۆیشتن.


تەنها دوای سێ رۆژ ئەو كچە لە بارەی دەستپێكردنی جەنگی جیهانی دووەم راپۆرتێكی بڵاوكردەوە، راپۆرتەكەش تەنها بۆ خوێنەرانی رۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف" نەبوو، بەڵكو بۆ دەسەڵاتدارانی پۆڵەنداو بەریتانیاش بوو.


ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز)، هەواڵی مردنی كلێر هۆلینگۆرسی لە زاری كاسی هیلبۆرن فینگ، هاوڕێی ئەو رۆژنامەوانە كۆچكردووە بڵاوكردووەتەوە، كاتێك لە هۆنگ كۆنگەوە بە تەلەفۆن پەیوەندی كردووەو وتوویەتی: "كلێر لە نێو كەسوكارو هاوڕێكانی كۆچی دوایی كرد".


راپۆرتەكەی هۆلینگۆرس بۆ ئاشكراكردنی دەستپێكردنی جەنگی جیهانی، بە یەكێك لە گرنگترین راپۆرتەكان دادەنرێت لە سەردەمی هاوچەرخ.


ئەو خانمە رۆژنامەوانە، لە ساڵی 2009، بە رۆژنامەی "تەلەگراف"ی راگەیاند، "كاتێك ئەو هەواڵەم ئاشكراكرد، زۆر زۆر بچووك بووم، چوومە ئەو شوێنە بۆ ئەوەی چاودێری پەنابەران‌و نابینایان بكەم، كە بیریان لاواز بووە، لەوكاتەشدا لە ناكاو جەنگ هەڵگیرسا".


س.ع

5 رۆژ پێش ئێستا
245 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved