تیۆرییەکی نوێ: گەردوون سەرەتای نییە

تیۆرییەکی نوێ: گەردوون سەرەتای نییە

تیۆرییەکی نوێ: گەردوون سەرەتای نییە

خەڵک-

بیردۆزێكی تازەی زانستی سەری هەڵداوە و باس لەوە دەكات، كە دەشێت گەردوون لە تەقینەوە گەورەكە دەسی پێنەكردبێت، یان خاڵێكی بێ كۆتا بچوك و چڕ نەبووە، بەڵكو لە ڕاستیدا ئەگەری ئەوە هەیە گەردوون هەرگیز سەرەتای نەبێت.

یەكێك لە دامەزرێنەرانی بیردۆزەكە، ناوی (Saurya Das)كە زانایەكی فیزیایی بە رەگەز هیندییە لە زانكۆی (Lethbridge) لە ئەلبێرتای كەنەدا دەڵێت : "بیردۆزەكەمان باس لە ئەگەری بێ‌ سنوریی تەمەنی گەردوون دەكات".

تەقینەوە گەورەكە (Big Bang) لە ژێر ئاگردایە:
بیردۆزە تازەكە تێگەیشتنێكی تازەمان دەداتێ‌ لە بارەی ماددەی تاریكەوە(مادەیەكی نەبینراوە) كە زۆرینەی رەها (94.7%)ی بارستایی گەردوون پێكدەهێنێت.

بەپێ بیردۆزی تەقینەوە گەورەكە، گەردوون پێش (13.8) ملیار ساڵ دروست بووە، تۆزی هەموو ئەو ماددانەی كە ئێستا هەیە سەرەتا لە یەك خاڵی بێ سنور چڕو بچوك كۆببوەوە، پاشان ئەم خاڵە تەقیەوە و ئەم گەردونەی لێ دروست بوو. ئەم تاكێتیەی گەردوون لە بیردۆزەكانی ئەنیشتاینەوە هاتووە، كە چۆن كات و شوێن دەچەمێتەوە، وە هاوكێشەیەكی تر هەیە پێ دەڵێن هاوكێشەی (Raychaudhuri)، كە پێشبینی ئەوە ئەكات ئاراستەی شتێك بەپێی كات فراوان ئەبێت، بە گەڕانەوە بۆ دواوە بەپێی ئەم هاوكێشەیە، هەموو ماددەیەك لە بنەرەتدا دەگەڕێتەوە بۆ خاڵێكی بێ سنوری بچوك و چڕ.

بەڵام ئەمە بەتەواوی دروست نییە، لە ڕوونكردنەوەكەی ئەنیشتایندا هاتووە: "گەردوون لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی گەورە دەستی پێكردووە، ئەمەش ڕاستییەكە و نكوڵی لێ‌ ناكرێت".

بەڵام لەو لاشەوە كێشەیەكی تر هەیە كە ئێخەی فیزیای نوێی گرتووە، ئەویش هەردوو بیردۆزی (ڕێژەیی گشتی و كوانتەم)ـن كە هەرگیز ڕێك ناكەون.

ساوریا داس دەڵێت: تەنها بەزانینی یاساكانی سروشت، بەتەواوی داهاتوو ئەزانیت بە هۆی ڕابردووەوە.

داس و هاوڕێكانی دەیانەوێت ڕێگایەك بدۆزنەوە بۆ چارەسەركردنی هەندێك لەو كێشانە، بۆ ئەوەی ئەوەش بكەن، تەماشای ئەو ڕێگا كۆنەی وێناكردنی كوانتەمیان كرد، كە ناو دەبرێت بە (Bohmian)، تێدا هاتووە: گۆڕانێكی نادیار كۆنتڕۆڵی ڕەوشتی تەنەكان ئەكات جگە لە گەرد، بە پێچەوانەی ڕوونكردنەوەكانی تری میكانیكی كوانتەم ، ئەم جۆرەیان ڕێگایەكی ژمارەكاری داناوە بۆ دیاریكردنی ئاراستەی تەنەكان. 

داس ئەوەشی راگەیاندووە: "ڕێگایەك هەیە بۆ تاقیكردنەوەی ئەم بیردۆزە، ئەویش ئەوەیە سەیری چۆنێتی بڵاو بوونەوەی ماددەی تاریك بكەین لە گەردووندا و بزانین ئایا لەگەڵ سیفەتەكانی شلە یەك دەگرنەوە، ئەگەر ئەم ئەنجامانەش یەكیان گرتەوە تەنانەت بەشێوەیەكی ڕێژەیش بێت، ئەوە كارێكی مەزنە لەگەڵ ئەوەشدا هاوكێشە تازەكان تاكە ڕێگانین بۆ گونجاندنی بیردۆزی كوانتەم و ڕێژەی گشتی.

كورتەی بیردۆزەكەش دەڵێت، گەردوون سەرەتای نەبووە و ئەزەلییە، نەگونجانی هەردوو بیردۆزی رێژەیی گشتی و كوانتەم كە هەریەكەیان وجودیان بەسەر چەند رەهەندێكدا دابەش كردووە وەك شوێن و كات و هێزی كێشكردنی گەورە و بچوك، نیشانەن بۆ ئەوەی ئەو رەهەندانە بە ئاسانی لە نەبوونەوە نایەنە بوون و دەبێت لە ناكۆتاوە هەبووبن.

6 رۆژ پێش ئێستا
552 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved