حكومەتی هەرێم دوابڕیار لەسەر مووچە و پاشەكەوت دەدات

حكومەتی هەرێم دوابڕیار لەسەر مووچە و پاشەكەوت دەدات

حكومەتی هەرێم دوابڕیار لەسەر مووچە و پاشەكەوت دەدات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی كۆببێتەوە و تێیدا دواین بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بدرێت و باس لە چۆنیەتی دەستكاری كردنی مووچەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا هەریەك لە ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی و ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان دوو ڕاپۆرت پێشكەش بكەن و باس لە داهات و مووچە بكەن.

وتیشی "نازانرێت بڕیارەكەی حكومەت لەبارەی مووچە و داهاتەوە چی دەبێت، بەڵام ڕاپۆرتی ئەو دوو كەسە و یاداشتی ئەنجومەنی پارێزگاكان كاریگەری لەسەر بڕیارەكان دەبێت".

سەبارەت بە مووچەی مانگەكانی 11 و 12یش، سەرچاوەكە، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت باسی لەوەكرد، "حكومەت بڕیاریداوە مووچەی ئەو دوو مانگە دابەش بكات و ساڵی داهاتوویش بە سیستمی بایۆمەتری مووچە دابەش دەكرێت".

پێشتر ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو، حكومەتی هەرێم دوای نەورۆزی ئەمساڵ بە مووچەی فەرمانبەراندا دەچێتەوە.

10/01/2017
2652 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved