مەترسیەك لەسەر بەلاڕێدابردنی پاشەكەوتی مووچە ئاشكرابوو

مەترسیەك لەسەر بەلاڕێدابردنی پاشەكەوتی مووچە ئاشكرابوو

مەترسیەك لەسەر بەلاڕێدابردنی پاشەكەوتی مووچە ئاشكرابوو


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی بە گومانە لەوەی "ھەنگاوێكی داڕێژراو" لەلایەن حكومەت و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە هەبێت بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و ئاشكراشی دەكات، ئەو پێشنیارەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی پەسەند كراوە، بەڵام پێشوازی لێنەكراو كاری پێنەكرا.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە نیسانی ساڵی ڕابردوو لەكۆبونەوەی سەرۆكایەتی ئـەنجومەن و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بەندە پێشنیازم بۆ دكتۆر ھەڤاڵ ئـەبوبەكر، سەرۆكی پێشوی ئـەنجومەن كرد لەپێناو سوكتركردنی ئـەركی سەرشانی فەرمانبەران، پێشنیازبكەین حكومەتی ھەرێم بڕی پاشەكەوتكراوی مووچە بخاتە سەر ژمارەی حسابی بانكی تایبەتی ھەر مووچەخۆرێك و ھاوڵاتیان بتوانن لەڕاییكڕدنی مامەڵەدا لەگەڵ حكومەت بەكاری بھێنن لە ھەموو قەرزو باج و ڕەسمێكدا.

دەشڵێت: "پێشنیازەكە بەھەند وەرگیرا و لەئـەجێندای كۆبونەوەی ئـەنجومەن جێگیر كرا و دەنگی زۆرینەی ئـەندامانی بەدەستھێنا و بووە بڕیاری ئـەنجومەن، بەڵام بەداخەوە پێشنیازەكەی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرایە قوربانی ململانێ سیاسیەكان و ئـەوكات وەك پێویست پێشوازی لێنەكرا و كاری پێنەكرا".

سەبارەت بە پڕۆژەكەی ئـەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، وتی، "وێڕای دەستخۆشیمان بۆیان، ناوەڕۆكەكەی ھەمان شتە، بەڵام بەجدی وەرگرتن و پێشوازیكردنی لەلایەن حكومەتی ھەرێمەوە دەمانخاتە گومانی ئـەوەی، كە ھەنگاوێكی داڕێژراوبێت و بخرێتە بری كەمكردنەوەی ڕێژەی پاشەكەوتی مووچە، كە ئـەم ماوەیە بەگەرمی باسی لێدەكرێت!".

ڕێكەوت زەكی جەختیشدەكاتەوە، فەمانبەر و ھاوڵاتیان لەمكاتەدا زۆرتر پێویستی بە كاشە و بازاڕ پێویستی بە سیولەیە و دەڵێت: "لە ڕۆژانی داهاتوودا وێنەكە ڕوونتر دەبێتەوە".

10/01/2017
2144 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved