455 رۆژنامەنووس لە عێراق كوژراون

455 رۆژنامەنووس لە عێراق كوژراون

455 رۆژنامەنووس لە عێراق كوژراون

خەڵك-بەشی هەواڵ


سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد،  لە 13ساڵی ڕابردوودا 455 ڕۆژنامەنووس‌و پەیامنێری كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە عێراقدا كوژراون.


ڕاپۆرتەكەی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق تایبەتە بە ژمارەی قوربانیی ڕۆژنامەنووسان لە سەرەتای پرۆسەی داگیركردنی عێراق لە ساڵی 2003 تاكو كۆتایی ساڵی 2016.


وەك لە ڕاپۆرتەكەشدا ئاماژەی پێكراوە، لە ساڵی ڕابردوودا 20 ڕۆژنامەنووس لە عێراقدا گیانیان لەدەست داوە كە زۆربەیان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون.


س.ع

پێش 2 هەفتە
116 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved