كەش و هەوای سبەینێ

كەش و هەوای سبەینێ

كەش و هەوای سبەینێ


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، كەش و هەوا و پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سبەینێ‌ بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، سبەینێ چوار شەممە، لە هەولێر و سلێمانی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دهۆك نیمچە هەور دەبێت.

ئەو ڕاگەیەندراوەی كەشناسی، هیچ ئاماژەیەكی بە پارێزگای هەڵەبجە وەك چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان نەداوە، كەشناسی هەرێمیش دەڵێت، "تا ئێستا لەو شارە ستافی كەشناسی نییە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە خێرایی با لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك  5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، مەودای بینین لە هەر سێ‌ پارێزگا بە گشتی لە نێوان 9 بۆ 10 كیلۆمەتر دەبێت.

هەروەها پلەكانی گەرما لە هەولێر 15 پلە و سلێمانی 14 پلە دەبێت، لە دهۆكیش 13 پلە دەبێت.

پێش 1 هەفتە
110 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved