زۆرینەی بەرپرسەكانی یەكگرتوو خانەنشینی پلەباڵان<BR> جارێكی دیكە وەزیرەكەی یەكگرتووی ئیسلامی لێدوان لە دژی فەقیروهەژارەكان دەدات

زۆرینەی بەرپرسەكانی یەكگرتوو خانەنشینی پلەباڵان
جارێكی دیكە وەزیرەكەی یەكگرتووی ئیسلامی لێدوان لە دژی فەقیروهەژارەكان دەدات

زۆرینەی بەرپرسەكانی یەكگرتوو خانەنشینی پلەباڵان<BR> جارێكی دیكە وەزیرەكەی یەكگرتووی ئیسلامی لێدوان لە دژی فەقیروهەژارەكان دەدات



خەڵك- بەشی هەواڵ
  
 محەمەد قادر هاودیانی  وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كە سەر بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە لێدوان لە دژی فەقیروهەژارەكان دەداتەوە.
 
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان حزبێكی میانەڕەوی ئیسلامییە و لە كاتی ئۆپۆزسیۆن و بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا چاكسازی دروشمی سەرەكی بوو، بەڵام لەگەڵ چوونە نێو حكومەتەوە گوتاری یەكگرتوو گۆڕدرا بۆ بێدەنگی لە ئاست ستەمەكانی دەسەڵات لە خەڵك، سەرباری ئەمەش خۆی كەوتە پشتیوانی لە بڕینی قوتی كەمئەندامان و فەقیروهەژارو پیرو پەككەوتەو بێوەژنان.

وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كابینەی هەشتدا زۆرترین رەخنەیان بەرەوڕوو بووەتەوە، بەتایبەت محەمەد هاودیانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مەولود باوەمراد وەزیری گواستنەوە، كە بەردەوام بەكارەكانیان لە خزمەتی حكومەت و لە دژی خەڵكن.

لە كاتێكدا یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئاست بڕین و كەمكردنەوەی موچەی خەڵك، پەككەوتنی خوێندن و پەرلەمان و ئیفلیجكردنی حكومەت و تەواوبوونی ماوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم و لەشكركێشی دەوڵەتی توركیا بۆ خاكی هەرێم‌و پەككەوتنی خزمەتگوزارییە گشتییەكانی هاووڵاتیان  و بردنی نەوت و داهاتی كوردستان و فرۆشتنی كێڵگە نەوتییەكان و بەردەوامی پێدانی موچەی سەدان پلەباڵای نایاسایی بێ دەنگە، كەچی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی محەمەد هاودیانی بەردەوام هێرشدەكاتە سەر فەقیرو هەژاران بەوەی ئەوانەی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتیان وەرگرتووە، ناشایستەبوون، لەكاتێكدا مانگانە تەنها 150 هەزاریان وەرگرتووە و ماوەی ساڵێك و چوار مانگیشە هیچیان وەرنەگرتووە.

یەكگرتووی ئیسلامی كە زۆرینەی بەرپرسەكانی خانەنشینی پلەباڵان، وەزیرەكەی بەردەوام چاوی لە مووچەی بێوەژنانە و دەڵێت، ناشایستەن.

محەمەد هاودیانی بە رۆژنامەی (باس)ی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە "بە بڕیاری لیژنەی رووبەرووبونەوەی قەیرانی دارایی مووچەی چاودێری خێزان راگیراوە، ئێمەش لیژنەمان هەیە بەدواداچوون دەكات و زانیاری كۆدەكاتەوە لەسەرتەواوی ئەو خەڵكانەی كە لە مووچەی چاودێری خێزان سوودمەند بوونە، نوسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە رەزامەندی بدەن لەسەر گەڕاندنەوە و خەرجكردنەوەی مووچەی ئەو كەسانە بۆ ئەوەی ئێمەش وردە وردە  خەریكی چاكسازی كردن بین لەم بوارە.

محەمەد هاودیانی دەشڵێت "نادادپەروەری زۆر لە مووچەی  چاودێری خێزان هەبووە، چونكە كاتی خۆی بەبێ پێوەرێكی ورد كارەكە كراوە ئێستا ئێمە پێوەری باشمان داناوە بە تایبەت كۆمەڵێك پێوەری تازەمان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی داناوە ئەو پێوەرانە لە بەرژەوەندی خەڵكی هەژارو نەدارە."

دەشڵێت "راپۆرتێك بەدواداچونێكی بانكی نێودەوڵەتی  لەسەر مووچەی  چاودێری  خێزان هەیە و دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی حكوومەت كە 80%ی ئەو كەسانەی مووچەی  چاودێری خێزانیان وەرگرتووە شایستە نەبوونە و 9% داهاتیان مام ناوەندی بووە و هەژار نەبوونە تەنها 11%ی ئەو كەسانەی مووچەكەیان وەرگرتووە خەڵكی موستەحەق و شایەن بوونە".

پێش 1 هەفتە
1268 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved