بەرنامەی ئەمڕۆی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق

بەرنامەی ئەمڕۆی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق

بەرنامەی ئەمڕۆی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق

 
خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە، جارێكی دیكە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێدەكەنەوە و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكرێت.

ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە سەرەتای دانیشتنەكەدا بەیاننامەیەك لە بارەی تەقینەوەكانی ئەم دوایەی شاری بەغداد دەخوێنرێتەوە لە لایەن كوتلەی سەدرییەكان.

ئاماژەی بەوەش كرد، دواتر خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێ پرۆژە یاسا دەكرێت، دوو لەو پرۆژانە پەرلەمان تەنها دەتوانێت پەسەندیان بكات یان ڕەتیان بكاتەوە، ناتوانێت هەمواریان بكات، كە پەیوەندیان بە ئەندامبوونی عێراق لە ڕێككەوتنامەی ئازادی و پاراستنی ئیشوكاری سەندیكاكان و، هەروەها ئەندامبوونی عێراق لە ڕێككەوتنی گەرەنتی بۆ شمەك و كەلوپەلی گواستنەوە هەیە، لەگەڵ پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاسای یانە وەرزشییەكان.

6 رۆژ پێش ئێستا
84 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved