عێراق پێش كشانەوەی توركیا لە باشیك، پەكەكە دەرناكات

عێراق پێش كشانەوەی توركیا لە باشیك، پەكەكە دەرناكات

عێراق پێش كشانەوەی توركیا لە باشیك، پەكەكە دەرناكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەغدا پێش كشانەوەی هێزەكانی توركیا لە بنكەی باشیك، بەڵێنی خۆی بۆ دەركردنی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە خاكی عێراقدا جێبەجێ ناكات.

ئیقبال عەبدول حسێن، بە ماڵپەری "الزوراء"ی عێراقی ڕاگەیاندووە، بەڵێنی عێراق لەبارەی دەركردنی هێزەكانی پەكەكە لە شاری شەنگال و كۆنتڕۆڵی ئەم شارە لەلایەن سوپای عێراقەوە، نیازپاكی بەغدا دەسەلمێنێت، بەڵام بە مانای جێبەجێ كردنی ئەم بەڵێنە پێش پاشەكشێی هێزەكانی توركیا لە ناوچەی باشیك لە پارێزگای نەینەوا نییە.

ناوبراو سەردانەكەی یڵدرم بۆ عێراق بە سەركەوتنێك بۆ دیپلۆماسی عێراق ناو دەبات و دەڵێت، ڕاگەیاندنی فەرمی توركیا لەبارەی بردنە دەرەوەی هێزەكانی لە باشیك بە مانای ددانپێدانان بە نافەرمی بوونی بەشداری هێزەكانی ئەم وڵاتەیە لە خاكی عێراق و پاشەكشێی لە هەڵوێستی تەنگەژەئامێز و هاندەرانەی ئەم وڵاتەشە لە ڕابردوودا.

09/01/2017
245 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved