بەڤیدیۆ؛ داعشێك خوشكێكی بۆ جیهادی نیكاح دەفرۆشێت

بەڤیدیۆ؛ داعشێك خوشكێكی بۆ جیهادی نیكاح دەفرۆشێت

بەڤیدیۆ؛ داعشێك خوشكێكی بۆ جیهادی نیكاح دەفرۆشێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
دوو تیرۆرستی داعش، كە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون نهێنیەكی ئابڕوبەرانە ئاشكرادەكەن، بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە، لەنێو داعش كار گەیشتۆتە ئەوەی برایەك خوشەكەی خۆی دەفرۆشێت بۆ نیكاح، لەوەش سەیرتر ئەوەیە هاوسەرەكەشی لە تەنیشتیەوە دانیشتووە و دەڵێت: "الله اكبر".

 بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە، لە لایەن هێزە سەربازیەكانەوە لە بەرەكانی جەنگ دوو تیرۆرستی داعش دەستگیر كراون، لە ئەنجامی پرسیار و لێكۆڵێنەوە لەگەڵیان، نهێنیەكی ژیانی خۆیان بۆ بەردەم كامێرا ئاشكرا دەكەن.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، یەكێك لە تیرۆرستەكان برای هاوسەری ئەوەی دیكەیە و خوشەكەكەی بە ئاگاداری و ڕەزامەندی هاوسەرەكەی بەمەبەستی جیهادی نیكاح فرۆشتووە.

 برای ژنەكە دەڵێت: "لە ئێستادا خوشەكەی لای داعش-ە لەموسڵ و كار لەگەڵ ئەوان دەكات و جیهادی نیكاح لەگەڵ جەنگاوەرانی داعش دەكات".

لەبارەی ئەمیرانی داعش لەموسڵ پرسیاری لێدەكرێت، كە كێ باڵادەستە لەموسڵ، ئەویش دەڵێت: "سەیدی نازانم بەس سەرپەرشتی كردنی داعش لەموسڵ بە تێكەڵ لە بیانیەكان و عیراقیەكان دەكرێت".
چ.چ

پێش 1 هەفتە
27461 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved