یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو پشتیوانی فراكسیۆنەكانیان ناكەن<BR> حكومەتی هەرێم فراكسیۆنە كوردییەكانی بەغدا بێ دەنگ دەكات

یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو پشتیوانی فراكسیۆنەكانیان ناكەن
حكومەتی هەرێم فراكسیۆنە كوردییەكانی بەغدا بێ دەنگ دەكات

یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو پشتیوانی فراكسیۆنەكانیان ناكەن<BR> حكومەتی هەرێم فراكسیۆنە كوردییەكانی بەغدا بێ دەنگ دەكات


خەڵك ـ فەرهەنگ 

تا ئێستا لیژنە هاوبەشەكەی نێوان حكومەتی هەرێم و ئەندامانی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دروستنەكراوە كە ئەركی تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی 2017ی عیراق بوو.
ئامانج لە پێكهێنانی ئەم لیژنەیە بۆ بەراوردی داهاتی هەرێمە، ئەگەر بەسەربەخۆ نەوت بفرۆشێ یان لە رێگای سۆمۆوە.

دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن، ئەگەر نەوت سەربەخۆ بفرۆشین، داهاتمان زۆرترە، بەڵام پەرلەمانتارە كوردەكانی بەغدا دەڵێن، ئەگەر نەوت لە رێگای بەغداوە بفرۆشین قەیرانی دارایی چارەسەر دەبێت.
دواجار مشتومڕەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتارەكان بە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك كۆتایی هات، بەڵام لیژنەكە تا ئێستا دروستنەكراوە و پەرلەمانتارەكانیش هیچ هەڵوێستێكیان نییە.

چاودێرێكی سیاسی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو خۆیان لە حكومەتی هەرێم بەشدارن و حكومەتیش یاسای بودجەی ئەمساڵ رەت دەكاتەوە، داواكاری فراكسیۆنەكان بۆ پابەندبوون بە یاسای بودجە پشتگوێ دەخرێت، چونكە سەركردایەتی ئەم سێ‌ حزبە بەشداریكردنیان لە حكومەتی هەرێم بەلاوە گرنگترە لە هەڵوێستی فراكسیۆنەكانیان.
 
مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان، بە(خەڵك)ی راگەیاند" تا ئێستا ئەو لیژنەیە كۆنەبۆتەوە" و رەتیشیكردەوە قسەی زیاتر و بۆچونی خۆی لەو بارەیەوە بڵێت.

لەو بارەیەوە رێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە(خەڵك)ی وت "حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان وتبوو كە لیژنەیەك دروست دەكەن و سەردانی بەغدا دەكات بۆ قسەكردن لەبارەی بوودجەی ساڵی نوێوە، بەڵام ئەو لیژنەیە تا ئێستا دەنگی نییە".

وتیشی "ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان خاڵەكانی پڕۆژەیاسای بوودجە جێبەجێبكات بۆ خۆی باشترە، بەڵام بڕواناكەم جێبەجێی بكات، چونكە حكومەتی هەرێم نایەوێت نەوت لەرێگەی سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە بكات".

پێش 2 هەفتە
1135 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved