پۆلیسی دارستان دەستیگرت بەسەر چوار جیهازی بیرلێدان

پۆلیسی دارستان دەستیگرت بەسەر چوار جیهازی بیرلێدان

پۆلیسی دارستان دەستیگرت بەسەر چوار جیهازی بیرلێدان


خەڵك- بەشی هەواڵ

عەقید هێمن كەمەرخان: بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند،  لە هەوڵەکانمان بۆ ڕێنمایکردن و ڕێگرتن لە تێکدانی سروشت و ژینگەی کوردستان بەردەوامین، بەڵام جێگەی داخە هەندێک لە هاووڵاتیان لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان پابەند نابن و بەڕینمایەکانی پۆلیسی دارستان بۆ ڕێگە گرتن لەدیاردەیە مەفرەزەیەکی بنکەی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە لە دەرچونێکی مەیدانیدا توانیان (3) هاووڵاتی تۆمەتبار دەست گیر بکەن کە سەرقاڵی بڕینی داری دارستانەکان بوون.

هاوکات دەستگیرا بەسەر (1) مشاری کارەبایدا، لەلایەکی ترەوە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی  دارستان و ژینگەی سیتەک لە دەرچونێکی مەیدانیدا توانیان (2) هاووڵاتی دەست گیر بکەن و دەست بگرن بەسەر (1) جیهازی بیرلێداندا.

هەر بۆ هەمان مەبەست مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە هاوبەش لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەکرەجۆ و بنکەی هەواری شار لە چەند دەرچونێکیان بۆ ناوشاری سلێمانی  (سەرچنار / ئازادی ابراهیم احمد / مێرگە پان ) توانیان دەست بگرن بەسەر (4) جیهازی بیر لێداندا.

باسی لەوەش كرد، سەرجەم ئامێرەکان ڕووبەڕوی بەڕێوەبەرایەتی  ئاوی ژێ زەوی کران . 
   

پێش 2 هەفتە
356 جار بینراوە‌‌


گرنگترین

زۆرترین خوێندراو

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved