ململانێی هێزە شیعی و كوردییەكان لە عێراق لە پێشەوەیە<BR> پێشبینی رووداوەكانی ئەمساڵی جیهان

ململانێی هێزە شیعی و كوردییەكان لە عێراق لە پێشەوەیە
پێشبینی رووداوەكانی ئەمساڵی جیهان

ململانێی هێزە شیعی و كوردییەكان لە عێراق لە پێشەوەیە<BR> پێشبینی رووداوەكانی ئەمساڵی جیهان


خەڵك- ئامەد حەسەن
  
ماڵپەڕی (بێزنس ئینسایدر) لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە كە 10 ململانێ لە ساڵی 2017دا بەردەوام دەبن.

بە پێی راپۆرتەكە، ئەمساڵ پڕفەوزا و ململانێ دەبێت بەهۆی بەردەوامی قەیرانی پەنابەران و تیرۆر، هەروا هەڵبژاردنی ترامپ نیگەرانی زۆرتری لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا دروستكردووە بەهۆی نادیاری سیاسەتەكانی دەرەوەی.

ترس لە ئایندەی تەنها ئەو وڵاتانە نییە، كە بە دەست ململانێكانەوە دەناڵێنن، بەڵكو ترس لەسەر وڵاتە ئارامەكانیش هەیە.

بۆ ئەمساڵ 10 ململانێ پێشبینیكراون بەردەوام بن ئەوانيش:

عێراق و سووریا:

بە پێی پێشبینییەكانی راپۆرتەكە، بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت وڵات كۆنترۆڵ بكاتەوە سەرباری پشتیوانە دەرەكییەكان.

لە عێراق ململانێی نێوان هێزە شیعی و كوردییەكان بەردەوام دەبێت و هەردوولا كار دەكەن بۆ بە دەستخستنی دەستكەوتی سیاسی زۆرتر و ئێران و توركیا شەڕی بە وەكالەت درێژە پێ دەدەن و درێژەكێشانی شەڕیش دەبێتەهۆی یارمەتیدەر بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەی زۆرتر لەلایەن میلیشیاكانەوە.

توركیا
هێرشی سەر یانە شەوانەكەی ئیستانبوڵ سەرەتای توندوتیژی زۆرترە لە توركیا لەلایەن داعشەوە و هەروا شەڕی پەكەكە و فشاری ئابووری و سیاسی و هەڵمەتی ئەردۆگان بە دژی ئۆپۆزسیۆن و تێكچوونی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانی و ناردنی هێز بۆ سووریا و عێراق دەبنە هۆی ناسەقامگیری لە توركیا.

یەمەن
ئەم وڵاتە پێویستی بە رێككەوتن هەیە بۆ راگەیاندنی ئاگربڕ و چارەسەری سیاسی و پابەند بوون بە پلانەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ.

ناوچەكانی كەناراوییەكانی ئەفریقیا
بەردەوامی ململانێی كۆمەڵە چەكدار و توندڕۆ و تاوانكارەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە، كارەساتی مرۆیی قوڵتردەكاتەوە.

كۆنگۆی دیموكرات
لەوێ ململانێ لە نێوان جۆزێف كابیلا سەرۆكی ماوەتەواوبوو كە واز هێنان لە كورسییەكەی رەت دەكاتەوە، لەگەڵ نەیارەكانی بەردەوام دەبێت.

باشووری سوودان
لەم ووڵاتە شەڕی نێوخۆ كە ماوەی سێ‌ ساڵە دەستیپێكردووە، بەردەوام دەبێت لەگەڵ ململانێی رەگەزی لەسەر دەسەڵات.

ئەفغانستان
تا ئێستا ئەم ووڵاتە هەڕەشەیە بۆ ئاشتی نێونەتەوەیی سەرباری تێپەڕینی پازدە ساڵ بەسەر شەڕی دژی تاڵیبان و ئێستا داعش دەتوانێت جێپێی خۆی بكاتەوە لەوێ.

میانمار
سەرباری بەڵێنەكانی حكومەت بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێی 70 ساڵە، تاكو ئێستا تێكڕای توندوتیژی لەوپەڕی ئاستیدایە و كۆمەڵە چەكدارەكانی هاوپەیمانی باكوور هێرشەكانیان درێژە پێ دەدەن بۆ ناوچە گرنگەكان، سەرباری هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەر كەمینەی رۆهینگای موسڵمان.

ئۆكرانیا

دەستوەردانی رووسیا بووەی هۆی ئەوەی هەژموون بە سەر هەموو ژیانی سیاسیدا بكات دوای سێ‌ ساڵ لە شەڕ، كە بەهۆیەوە نزیك بە دە هەزار كەس تێداچوون.

مەكسیك
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ بەڵێنی داوە بە دەركردنی پەنابەرە نایاساییەكان و بنیاتنانی دیوارێك لەسەر سنووری مەكسیك و ئەمەش ئەم وڵاتە دەخاتە نێو قەیرانەوە.

08/01/2017
356 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved