بە ڤیدیۆ؛ كازم ساهیر تۆمەتێك ڕەتدەكاتەوە

بە ڤیدیۆ؛ كازم ساهیر تۆمەتێك ڕەتدەكاتەوە

بە ڤیدیۆ؛ كازم ساهیر تۆمەتێك ڕەتدەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لەسەر دەنگۆی لایەنگری بۆ لایەنێكی سیاسی لەدژی لایەنێكی دیكەی عیراقی، كازم ساهیر، كە بە باڵیۆزی گۆرانی عیراقی ناسراوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕەتیدەكاتەوە، لایەنگیری لایەنێكی سیاسی بكات.

كازم ساهیر، گەورە گۆرانیبێژی عەرەبی و عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڤیدیۆیەكی بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، چەند ساڵێكە تەنها ئامانجی كاركردنی خزمەتی مرۆڤایەتیە.

كازم ساهیر ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردۆتەوە، كە بۆی هەڵبەستراون و دەڵێت: "ئەو پڕوپاگەندانەی بۆی هەڵبەستراون دوورن لە ڕاستیەوە، چونكە ئەو هەڵمەتە پڕوپاگەندەیەی دەكرێتە سەرم گەیشتۆتە ئاستێك وێنە كۆنەكانم بەكاردەهێنرێن لە دژم، گوایە لەبەرژەوەندی لایەنێك دژی لایەنێكی دیكە كاردەكەم".

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ئەوانەی ئەو پڕوپاگەندانە دەكەن بە ویژدانی خۆیاندا بچنەوە و دەشڵێت: "شانازی بەو كارە مرۆییانەوە دەكەم، كە ماوەی چەند ساڵێكە ئەنجامی دەدەم".

پێش 2 هەفتە
10372 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved