دامەزراندن لە وەزارەتێكی هەرێمی دەست پێدەكات

دامەزراندن لە وەزارەتێكی هەرێمی دەست پێدەكات

دامەزراندن لە وەزارەتێكی هەرێمی دەست پێدەكات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوێنەری كوردانی شەبەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی رەزامەندیی نیشان دا بۆ دروستكردنی هێزێكی دیكە بۆ كوردانی شەبەك، بڕیارە سبەی دەست بە ناونوسكردن بكرێت بۆ ئەو هێزە.

مەلاسالم شەبەك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی وت"كاری ئەو هێزە پاراستنی ناوچە شەبەكنشینەكان دەبێت لە دەشتی نەینەوا''.

سەبارەت بە مەرجەكانیش وتویەتی" پێویستە تەمەنی ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن لەو هێزەدا دابمەزرێن، لەنێوان 18بۆ35ساڵیدا بن و مەرجیش نییە لە پێكهاتەی شەبەك بن، دەكرێت لە پێكاتەكانی ئێزدی و مەسیحی و ئەوانەی دیكەیش بێت، بەڵام هێزەكە بۆ ناوچە شەبەكنشینەكانە".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەیشی خستەڕوو، ئەو هێزەی بۆ كوردانی شەبەك دروست دەكرێت، سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت و بەوەش شەبەك دەبێتە خاوەنی دوو فەوجی پێشمەرگە.

پێش 2 هەفتە
21013 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved