تۆیۆتای ژاپۆنیش دەكەوێتە بەر شەپۆلی هەڕەشەكانی ترامپ

تۆیۆتای ژاپۆنیش دەكەوێتە بەر شەپۆلی هەڕەشەكانی ترامپ

تۆیۆتای ژاپۆنیش دەكەوێتە بەر شەپۆلی هەڕەشەكانی ترامپ

خەڵك- بەشی هەواڵ

  سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای ژاپۆنی كردە ئامانج و هەڕەشەی لێ كرد، كە باجێكی زۆر دەخاتە سەر ئەو كۆمپانیا ژاپۆنییە، ئەگەر ئۆتۆمبێلی جۆری كۆرۆلای بۆ بازاڕی ئەمەریكا لە مەكسیك دروست بكات.

ترامپ لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاندووە "تۆیۆتا مۆتۆر گوتویەتی كۆمپانیایەكی نوێ لە باهای مەكسیك دروست دەكات بۆ بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری كۆرۆلا بۆ ئەمەریكا، ئەمە بە هێچ شێوەیەك نابێت كۆمپانیاكەت لە ناو ئەمەریكا دروست بكە، یان باجێكی زیاتر بدە."

ئەمەش دواین لێدوانی ترامپە دژ بە كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل كە دەیانەوێت كاردارییەكانیان لە مەكسیك بكەن و یەكەم جارە دژ بە كۆمپانیایەكی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بیانی ئەم لێدوانە بدات.

هەر پاش ئەو پۆستەی ترامپ پشكی ئەو كۆمپانیایە لە بازاڕی پشكی نیویۆرك دابەزی.

سەرۆكی تۆیۆتا ئاكیۆ تۆیۆدا ڕۆژی پێنجشەممە لە ژاپۆن ڕایگەیاند، كە كۆمپانیاكەی هیچ بەرنامەیەكی دەستبەجێی نییە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمەكانی لە مەكسیك و پێی باشە چاوەڕوان بكات، هەتا پاش 20 ی مانگی 1 كە ترامپ بە فەڕمی دەبێت بە سەرۆكی ئەمەریكا.

تۆیۆدا ڕایگەیاند " ئێمە تاوتوێی بژارەكانمان دەكەین كاتێك كە ببینین سەرۆكی داهاتوو چ جۆرە ڕێبازێك دەگرێتە بەر."

ترامپ دژی ئەوەیە كۆمپانیاكان كارەكانیان ببەنە دەرەوەی ئەمەریكا و دەڵێت ئەمە دەبێتە هۆی لە دەستدانی كار لە ئەمەریكا.

پێش 2 هەفتە
20159 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved