پۆلیسی دارستان و ژینگە ئامارەكانی ساڵی رابردوو دەخاتەڕوو

پۆلیسی دارستان و ژینگە ئامارەكانی ساڵی رابردوو دەخاتەڕوو

پۆلیسی دارستان و ژینگە ئامارەكانی ساڵی رابردوو دەخاتەڕوو

  سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئامارەكانی ساڵی 2016 ی خستەڕوو.

هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، دە قەزا و 24  ناحیە دەكەونە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە و پەیوەندییەكی زۆر باشیان لەگەڵ ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەیە.


باسی لەوەشكرد، 530 كەس دەستگیركراون بەهۆكاری ڕاوكردنی باڵندە و ئاژەڵی كێوی و ڕاوە ماسی و خەڵوزكردن و داربڕین و ئاگركەوتنەوە و زێدەڕۆیی.

ئاماژەی بەوەشدا، زیاتر لە 521 هەزار دۆنم زەوی بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە زیانی بەركەوتووە.

جەختی لەوەشكردەوە، بەراورد بەساڵی ڕابردوو، ڕێژەی دەستگیركردنی سەرپێچیكار كەمی كردووە، ئەمەش نیشانەی هۆشیاری خەڵكە.

پێش 2 هەفتە
193 جار بینراوە‌‌


گرنگترین

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved