دوابڕیار لەسەر كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت دەدرێت

دوابڕیار لەسەر كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت دەدرێت

دوابڕیار لەسەر كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت دەدرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی نوێدا نرخی كارتی ئینتەرنێت هەرزان دەكەن و ئەو ڕێژەیەش ئاشكرا دەكات، كە لە نرخەكە كەمدەكرێتەوە.

حەسەن كازم ڕاشد ؛وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق؛ لە بارەی پلانی وەزارەتەكەیان بۆ ساڵی 2017 سەبارەت بە كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندووە، پلانیان هەیە لە ساڵی نوێدا نرخی كارتی ئینتەرنێت دابەزێنن، چونكە بە هەرزانكردنی كارتی ئینتەرنێت باری قورسی سەرشانی هاوڵاتیان سوك دەكرێت و كارئاسانیان بۆ دەكات.

وتیشی: "پلانیان داناوە لە ساڵی 2017، نرخی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت بەڕێژەی 25% دابەزێنرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر وتەبێژی ئەو وەزارەتە ئاماژەی بە زیادكردنی هێڵەكانی ئینتەرنێت كردبوو، كە لە سنورەكانی عیراقەوە ڕادەكێشرێن و جەختیشی لەسەر زیادكردنی خێراییەكەی و كەمكردنەوەی نرخەكەی كردبووەوە.

پێش 3 هەفتە
6564 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved