خاوەنی پەتەكەی ملی سەدام چەند نهێنییەك ئاشكرا دەكات

خاوەنی پەتەكەی ملی سەدام چەند نهێنییەك ئاشكرا دەكات

خاوەنی پەتەكەی ملی سەدام چەند نهێنییەك ئاشكرا دەكات

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی  عێراق ڕایدەگەیەنێت لەكاتی لەسێدارەدانی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق، پێشنیار كراوە بگوازرێتەوە بۆ گوانتانامۆ و هەروەها فشارێكی زۆریش لە مالكی كراوە لەسێدارەدانەكە جێبەجێ نەكات.

مۆفەق روبەیعی، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی  عێراق بە كەناڵی  روسیا الیومی رایگەیاندووە، لە كاتی لە سێدارەدانی سەدام حسێنی سەرۆكی پێشووتری عیراق سەرۆكی ژماریەك وڵاتی عەرەبی هەوڵیانداوە مالكی سزای لەسێدارەدانەكە بوەستێنێت.
ڕوبەیعی وتوشیەتی، هۆكاری داواكەی ئەو سەركردە عەرەبانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوانیش لەوە ترساون كە ڕووبەڕووی هەمان سزا ببنەوەو گەلەكانیان لێیان ڕاپەڕن.

راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی  عێراق، كە ئێستا ئەو پەتەی لای خۆی پاراستووە كە سەدامی پێ لەسێدارە درا  دەڵێت"CIA و وەزارەتی‌ دەرەوە لە هەوڵی دواخستنی سزاكەدابوون، بەڵام جۆرج بوشی سەرۆكی‌ ئەوكاتی‌ ئەمریكا لەگەڵ ئەوەدابوو سزاكە جێبەجێ‌ بكرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەجیاتی سزای لەسێدارەدان پێشنیار كراوە سەدام ببرێت بۆ زیندانی‌ گوانتانامۆ، یان دورخستنەوەی‌ بۆ جەزیرەیەك لەئۆقیانوسی‌ هادی‌.

لە 30/12/2006 لەیەكەم رۆژی جەژنی قوربان سەدام حسێن لەسێدارە درا.

ب م

پێش 4 هەفتە
22294 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved